Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:55

مه‌ڵبه‌ندی 2ـی ڕێکخستنی که‌رکوک: دوا دەکەین کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگ به‌ "به‌ڵێ" بده‌ن

دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان
کوردستان TV
#4
100%

مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەنراویكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایدەگەیەنێت: پابەند دەبین بەبڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ریفراندۆم لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا،بۆیە داواكارین لەتەواوی پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوك و سەرجەم ناوچە جێناكۆكەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.

دەقی راگەیێندراوەکەی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركووكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
جه‌ماوه‌ری بەشەرەف و خۆراگری کەرکوک
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان٠٠٠

لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مامی گه‌وره‌مان و پاراستنی خاك و ژیانی هاوڵاتیانی شاره‌كه‌مان و دورخستنه‌وه‌یان له‌ هه‌ر مه‌ترسیه‌كی نه‌خوازراو، هاوكات به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ڕاو بۆچونی وڵاتانی ئیقلیمی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ولاته‌ زلهێزه‌كان،پێمان باش بوو پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ كاتێكی گونجاوتر دوابخرێت،كه‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و دڵنیایی بۆ بڕه‌خسێنین تاوه‌كو ئاوات و دروشمی یه‌كێتیه‌كه‌مان بۆ مافی چاره‌ی خۆ نوسین و سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستبێنین.

به‌ڵام وادیاره‌ لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ له‌ ته‌واوی كوردستان به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كانه‌وه‌،ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین،وه‌ك چۆن له‌رابردوادا كه‌ مێژوو شاهێده‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌ر له‌ دروست بونی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌شه‌ڕی روبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ روبارێك خوێنمان له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌خشیوه‌ و یه‌كێتی خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی شه‌هیده‌ و حزبی شه‌هیدانی كوردستانه‌،بۆیه‌ هه‌رگیز سازشمان نه‌كردوه‌ له‌سه‌ر خاك و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئاینده‌ش به‌هه‌مان گیان و سورتر و مگورترده‌بین بۆ به‌دیهاتنی خه‌ونه‌ وه‌دی نه‌هاتوه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌قامگیری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌ جیاوازه‌كان.

جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوك... لێره‌وه‌ پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین پابه‌ند ده‌بین به‌بڕیاری كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا،بۆیه‌ داواكارین له‌ته‌واوی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ڕوو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به‌ به‌ڵێ بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

مه‌ڵبه‌ندی 2ـی ڕێكخستنی كه‌ركوك
24/9/2017

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.