Erbil 15°C سێشەممە 25 حوزەیران 09:18

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامى: لەگەڵ دەستپێکی ریفراندۆم مزگەوته‌کان (اللە اکبر) بڵێنەوەو کڵێساکانیش زەنگوڵەو ناقوس لێ بدەن

بانگەوازێک بۆ مزگەوت و کلێساکان
کوردستان TV
100%

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، بانگەوازێکی تایبەت بە بەیانی دووشەممە، رۆژی ریفراندۆم، بۆ مزگەوت و کلێساکان بڵاو کردەوە.

د. عەبدولڵا سەعید گرتکی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان بانگەواز بۆ ھەموو مزگەوتەکان و کڵێساکانی کوردستان دەکات کە لە کاتژمێر 8:00ى بەیانی 25-9-2017  لەگەڵ دەستپێکی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆماوەی پێنج دەقیقە (اللە اکبر) بڵێنەوە.

لە بانگەوازەکەیدا سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پێویستە کڵێساکانیش زەنگوڵەو ناقوس لێ بدەن وەک ھێمایەک بۆ حەماسی نیشتمانی و شەرعییەتی ئەم پرۆسە چارەنووسسازە".

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.