سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، ڕایگەیاند کە شەوی ڕابردوو پایتەختی ڕووسیا ڕووبەڕووی هێرشێکی درۆنیی بێپێشینە و گەورە بووەتەوە، کە تێیدا 600 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، لانی کەم 3 کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆر بە چەند ناوچەیەک گەیشتووە.
سەرۆکی شارەوانی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ماکس" کە لە لایەن حکوومەتی رووسیاوە پاڵپشتی دەکرێت، ڕوونی کردەوە کە ئەم شەپۆلە گەورەیە لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەو دەستی پێکردووە و تاوەکو کاتژمێر 6:30ی بەیانی بەردەوام بووە.
سۆبیانین ئاشکرای کرد کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە تەنها 201 درۆن لە ئاسماندا تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە، ئەمەش نیشانەی قەبارەی یەکجار گەورەی هێرشەکەیە.
ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ کردووەتەوە. چاودێرانی سەربازی ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئامانجی سەرەکیی ئەم هێرشە درۆنییانە پەکخستنی دامەزراوەکانی وزە و ناوەندە بازرگانییەکانە، تاوەکو فشارێکی زیاتر بخەنە سەر ناوەندی بڕیار لە مۆسکۆ. ئەمە بە یەکێک لە دەگمەنترین و گەورەترین هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆسکۆ لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگەوە هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.