Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:22

بانگهێشتى خه‌ڵکى که‌رکوک ده‌که‌ین که‌وا له‌ روژى 25/9/2017 به‌ شانازییه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌کانى ده‌نگدان وده‌نگى خۆیان بده‌ن.

راگه‌یاندنى حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌شارى كه‌ركوك
کوردستان TV
#4
100%

دواى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌ له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌ دواخستنى ریفراندۆم له‌ شارى كه‌ركوك بڵاو بویه‌وه‌، حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌شارى كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، له‌كۆتایدا راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى .

 

راگه‌یاندنى حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌شارى كه‌ركوك

 

پاشنیوه‌ڕۆیى رۆژى شه‌ممه‌ى 23/9/2017 حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ شارى كه‌ركوك كۆبونه‌وه‌ بۆتاوتوێ كردنى پڕۆسه‌ى ریفراندۆم له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، وه‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م راگه‌یێندراوه‌ى راگه‌یاند.

 

ئێمه‌ حزبه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان جارێكى دیكه‌ پابه‌ند بوونى خۆمان به‌ بڕیارو راسپارده‌كانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم كه‌ هه‌موو لایه‌كمان تێیدا ئه‌ندامین ،راده‌گه‌ینین.

هه‌روه‌ها بانگهێشتى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كه‌ركوك ده‌كه‌ین كه‌وا له‌ روژى 25/9/2017 به‌ شانازییه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان وده‌نگى خۆیان بده‌ن.

هه‌ره‌وها پشتگیرى له‌ ئیداره‌و پارێزگا ده‌كه‌ین ،بۆ سه‌رپه‌شتى كردن و به‌رێوه‌ چوونى ریفراندۆم وه‌ ده‌ستخۆشى له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى پڕۆسه‌كه‌

حزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ كه‌ركوك

  1. حزبى شیوعى كوردستان
  2. حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان
  3. یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
  4. بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان
  5. بزوتنه‌وه‌ى دیموكراتى گه‌لى كوردستان
  6. پارتى كرێكاران و ره‌نجده‌رانى كوردستان
  7. حزبى سۆسیالیستى دیموكراتى كوردستان
  8. پارتى دیموكراتى كوردستان
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.