كۆمپانیایه‌كی چینی به نیازه له‌سه‌ر هه‌مان ستایل و شێوه‌ی جارانی كه‌شتی تایتانیك دروست بكات و بیخاته‌وه گه‌ڕ.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی ئینگلیزی ، ئه‌و كه‌شتیه درێژیه‌كه‌ی 270 مه‌تره و پانیه‌كه‌شی 28 مه‌تره كه هه‌مان قه‌باره‌ی كه‌شتی نوقومبووی تایتانیكی هه‌یه ، له شارێكی گه‌شتیاری دروستده‌كرێت كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی شیزاوان له وڵاتی چین ، دروستكردنی ئه‌و كه‌شتیه سه‌رله‌نوێ نزیكه‌ی (140 ) ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت وه بڕیاریشه له كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بێت .
جێی باسه كه‌شتی تایتانیك له‌ساڵی 1912 له ئه‌نجامی گه‌شتێكیدا له ئینگلته‌را وه بۆ ئه‌مریكا ، له زه‌ریای ئه‌تله‌سی خۆی ده‌كێشێت به چیایه‌كی سه‌هۆلی كه ده‌بێته هۆی تێكشكانی كه‌شتیه‌كه و گیان له ده‌ستدانی 1500 له سه‌رنشینه‌كانی .
مامۆستا حیده‌ر حمد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.