Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:14

پاڤێڵ تاڵه‌بانى: ئه‌وقسانه‌ى به‌ناوى منه‌وه‌ کراوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به‌منه‌وه‌ نییه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌م ئێواریه‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانى بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#4
100%

دواى ئه‌وه‌ى له‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كى میدیایى ده‌نگۆیى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانى بڵاَوى كردۆته‌وه‌ گوایه‌ رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ قبوڵكردنى پێشنیاره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌ كان و هاوپه‌یمانان كراوه‌، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رێمى كوردستان پرسی ریفراندۆم دواده‌خات و له‌گه‌ڵ به‌ غدا كێشه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كات، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌م ئێواریه‌ پاڤێڵ تاڵه‌بانى بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ 

هه‌رله‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا پاڤێڵ تاڵه‌بانى داهاتوه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پۆسته‌ى به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌  بلاو كراوه‌ته‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌و نییه‌ بێ به‌رى بوونى خۆیى له‌ ڕاستى هه‌واڵه‌ كه‌ ده‌ربڕى و سه‌رله‌به‌رى هه‌واڵه‌كه‌ به‌درۆ وه‌سفكرد .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.