له روونكردنهوهیهكدا گوتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی پاڤیێل تاڵەبانی روونكردنهوهیهك بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت"هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە نییه ریفراندۆم لهكاتی خۆیدا دهكرێت
ئهمهش دهقهكهیهتی
روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوێک بەناوی بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی، کە باس لە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات سەبارەت بە ریفراندۆم، لەکاتێکدا ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری هیچ رێککەوتنێکی لەو جۆرە نین، پەیوەندیشمان کرد بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دڵنیایان کردینەوە کە شتێکی لەو بابەتە لەئارادانییە و، پاش کەمێکی دیکە بەڕێز پاڤێڵ تاڵەبانی خۆی تەکزیبی ئەو راگەیاندراوە دەکات..
مەحمود محەمەد، وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان۲۳/۹/۲٠۱۷
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.