سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی كۆریای باكوور‌و به پیاوه شێته‌كه وه‌سفی كرد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: ناتوانین به‌رامبه‌ر به‌و پیاوه شێتانه‌ی ده‌ره‌وه، بێ ده‌نگ بین، چونكه ئه‌وان له‌هه‌موو شوێنێكی ده‌وروبه‌رمان رۆكێت هه‌ڵده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ترامپ، جارێك سه‌رۆكی كۆریای باكوور به پیاوه شێته‌كه وه‌سف ده‌كات و جارێكێش ناوی ده‌نێ پیاوی رۆكێته‌كان.
گوتیشی: هه‌ندێك شت به‌ده‌ست هاتوون و هه‌ندێكیش به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌ڵام ده‌مه‌وێ دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كه ئێوه پارێزراون.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.