Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:01

فه‌رمانده‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌:به‌شداری له‌ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌دا ناکه‌ین

پێشمەرگە سەنگەرەكانی پتەو كردووە
کوردستان TV
#5
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌و یجه‌،له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقی ده‌ستیپێكردو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌ ئاماده‌باشیدایه‌.

لیوا خالید باڵابه‌رز ، فه‌رمانده‌ی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی رایگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ ناكات و ئێمه‌ وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ خاڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كاندا هێزه‌كانمان جێگیر كردووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى رێگری بكه‌ین له‌ هاتنی تیرۆریستان بۆ ناو خاكی كوردستان و رێگه‌ به‌ دزه‌ كردنی هیچ كه‌سێكیش ناده‌ین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئاماده‌كاری بۆ پته‌وكردنی سنووره‌كانی كوردستان و به‌رگری كردن له‌ خاك و سه‌ر و ماڵی هاولاتیانی كوردستان كراوه‌ , دڵنیاییش ده‌ده‌ینه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتى و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تى ، كه‌ ئاسایشیان پارێزراوه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌وپه‌ری ئاماده‌ باشی ته‌واودایه‌، بۆ پارێزگاریكردن و به‌رگری له‌ خاكی كوردستان.

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان ، نزیكه‌ی 1500 تیرۆرستی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ ماون كه‌ له‌ ناویاندا 400 خۆكوژ هه‌یه‌ و چاوه‌روانیش ده‌كرێ 10 هه‌زار خێزانی ناوچه‌كه‌ ئاواره‌ ببن.

 

كوردستان تیفی:رزگارتاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.