وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه پشووی فه‌رمییه، به‌ڵام گه‌نجینه و بانكه‌كان له ده‌وامی ئاسایی دان و مووچه‌ی مانگی 7ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیده‌گه‌ێنێت، كه هه‌ر له‌و رۆژه‌دا كه ده‌كاته ڕۆژی پێنج شه‌ممه، مووچه‌ی مانگی (7) ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24/9/2017 ، مووچه‌ی (7)ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت .
كوردستان تیڤی : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.