كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور سیمینارێكی بۆ پشتیوانیكردن له ئه‌نجامدانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازكرد.
بۆ زیاتر پشتیوانیكردن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له سنووری مه‌خمور ، كولیژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور ، سیمنارێكی بۆ كرمانج عه‌بدوڵڵا به رپرسی لق ٢٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان ، به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیانی كولیژ سازكرد.
له سیمیناره‌كه‌دا به‌رپرسی لق ، گووتی، له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه به‌شداربین بۆ ده‌نگدان به به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
به رپرسی لق ٢٣ گووتیشی: گومان له وهدانییه كه تێكڕای خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌م رۆژه‌دا به كه‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی به‌ره‌وه سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌نگاو ده‌نێ و داوای مافی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.