ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 1ی ئه‌یلوول، له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی گرووپی 20 كه ئه‌م خوله ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕووبه‌ڕووی وڵاتانی به‌شدار گوتی، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سزای دارایی ئه‌مه‌ریكا نه‌بن، له مامه‌ڵه‌كردنی دارایی له‌گه‌ڵ ئێران دووربكه‌ونه‌وه.
سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ئه‌م خوله‌ی گرووپی G20 لە ڕایگه‌یاند: هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی دارایی و بانكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ناكه‌ین كه هێشتان پشتیوانیی دارایی له ئێران ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: له‌دوای زیادكردنی گوشاره ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئێران داوا ده‌كه‌ین وڵاتانی ناوچه‌كه له مامه‌ڵه‌كردنی دارایی له‌گه‌ڵ ئێران دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕێككاری سنوورداركردنی بانكی ده‌گرینه‌به‌ر له‌دژیان.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاشیگه‌یاند: سزاكانی سه‌ر ئێران كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بووه و بەهای تومەن بە تەواوەتی دابەزیوە و رێژەی هەڵاوسانیش لە ئێران 100%ـی تێپەڕاندووە، ته‌نانه‌ت وای لێهاتووه ئێران تاوانی دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانیشی نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سزا نوێیەکانی ئه‌مه‌ریكا کەرتی فڕۆکەوانی، کەرتی دەریاوانی و سەرجەم سامانە دیجیتاڵییەکانی ئێران دەگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.