Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 03:22

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەگۆڕدرێت

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دا لە شوێنی د. ئەشواق جاف، د. نەزاكەت حوسێن وەك پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری بكرێت.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە دوێنێ سێشەممە دەركراوە، بڕیاردراوە د. نەزاكەت حوسین لە شوێنی د. ئەشواق جاف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستبەكار بێت.

هۆكاری ئەم گۆڕانكارییە بەهۆی ئەوەیە كە پارساڵ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دیاریكردنی 93 كاندید دابوو وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە وڵاتانی جیهان دەستبەكاربن، لەنێو لیستەكەش ناوی د. ئەشواق جاف هەبوو.

د. نەزاكەت حوسێن لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2025 لە بازنەی سلێمانی، توانیبووی 2168 دەنگ بەدەستبێنێ، بەڵام نەیتوانیبوو كورسییەكی پەرلەمان مسۆگەر بكات.

وێنە: نووسراوی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەبارەت دانانی د. نەزاكەت حوسێن لە شوێنی د. ئەشواق جاف:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.