ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ی ئه‌یلوول،وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بە پەرەسەندن و گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیران و ڕاشیگه‌یاندووه، به ڕژی كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كان.
ماریا زاخاروفا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: "نیگەرانین لە دروستبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.
جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه: "ئەوەی لە ناوچەی کەنداو ڕوودات سەرکێشییەکی ترسناکە و ده‌رئه‌نجامی قورسی ده‌بێت."
گوتیشی: "گەڕانەوەی پەرەسەندنەکان پشتڕاستی پێشبینییەکانمان دەکاتەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ نەکراوە".
لە لای خۆیەوە، كۆشكی کرملین له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: " مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، داوای ناوەندگیریی لە ڕووسیا نەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکادا، بۆیه زیاتر له پێویست ده‌خاله‌ت له كێشه‌ی نێوانیان ناكه‌ین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.