Erbil 15°C پێنجشەممە 23 ئایار 10:40

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک له‌ که‌رکووک که‌سێک گیانی له‌ ده‌ستدا

بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 10 دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا لە شاری کەرکووک تەقینەوەیەک روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و 10  دیکەش بریندار بوون.

په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووە.

هاوکات  عەقید ئەفراسیاو کامیل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک لەبارەی زیانەکان بە  رووداوی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکە کەسێک کوژراوە و 10 ی دیکە بریندار بوونە.

تەقینەوەکە لە گەڕەکی عەدەنی سەر رێگای بەغدا لەبەرامبەر شاری یاری منداڵان روویداوە، ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەش لە جۆری کیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.