سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ره‌خنه‌ی له‌و وڵات و لایه‌نانه گرت كه داوای دواخستنی ریفراندۆمی كوردستان ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌لی كوردستان شه‌رعیه‌ت به ریفراندۆم ده‌دات نه وڵاتانی دیكه. ڕاشیگەیاند کە وامان ده‌زانى له پاداشتى ئه‌و هه‌موو خوێن و شه‌هیده و دواى شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش، دێن ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆیى مافى ئێوه‌یه، ئه‌ى كوا مه‌بده‌و و بڕواتان به ئازادى و مافى مرۆڤ و دیموكراسى گه‌لان؟ مادام ئێوه به‌و جۆره‌ن حساب بۆ ره‌ئى یه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ین.
ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا هات کە رۆژی هەینی 15ـی9ـی2017 لە ئامێدی بۆ پشتیوانیی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو.
سەرۆک بارزانی هۆکارەکانی بڕیاری گەلی کوردستانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە و باسی قۆناخەکانی مامەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ گەلی کوردستان و ئەو کارەساتانەی کرد کە بەسەر گەلی کوردستاندا هاتوون و ڕوونی کردەوە کە بەداخەوە بەهۆی زاڵبوونی فەرهەنگی خۆسەپاندن و نکۆڵیکاری هەموو هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی شەراکەتی ڕاستەقینە و دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکرات و فیدڕاڵ شکستی هێنا.
سەرۆک بارزانی بە درێژی باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە وایان کرد گەلی کوردستان ئەو بڕیارە بدات، دوای ئەوەی هەموو ڕێگاکان تاقی کرانەوە، دەستوور پێشێل کرا، تەوافق و شەراکەت نەما و هاوسەنگی نەما.
سەرۆک بارزانی تەئکیدیشی کردەوە کە ئەوان شەراکەت قبوڵ ناکەن و ئێمەش دوای ئەو هەموو شەهید و قوربانیدانە خزمەتکاریی قبوڵ ناکەین.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە بەپێی ئەو دەستوورەی ئەوان پێشێلیان کرد، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگری عێراق، ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ پەرلەمانی عێراق خەریک بووین یاسایەک بۆ پێشمەرگە دابنرێت و بەشی پێشمەرگە لە میزانییە و چەک بێت، هەر دەستاودەستیان پێ کرد و جێبەجێیان نەکرد. بەڵام لەماوەی 2 سەعاتدا یاسای حەشدی شەعبیان تێپەڕاند.
سەرۆک بارزانی باسی سەردەمی نووسینەوەی دەستووری عێراقی کرد و ڕایگەیاند ساڵی ٢٠٠٥ من ٥٣ ڕۆژ لە بەغدا مامەوە و لەو ماوەیەدا ٣٦ مووشەک لە بارەگاکەی ئێمە درا و پاسەوانیشم شەهید و بریندار بوون، بەڵام ماینەوە بۆ ئەوەی ئەو دەستوورە بنووسرێتەوە تا ئێمە و خەڵکی تریش بحەسێنەوە. ئێمە بە مادەی ١٤٠ رازی بووین نەک لەبەر ئەوەی باوەڕمان بە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە نەبێت، بەڵکوو گوتمان مادام ڕێگەیەکی دەستووری و یاسایی هەیە ئێمەش پێمان خۆشە بە ڕێگەیەکی ئاشتیانە و لەسەر بنەی ڕێزگرتنی بەرانبەر جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەوان پێشێلیان کرد و دەبوو لە ساڵی ٢٠٠٧ جێبەجێ کرا بەڵام گوتیان مادەی ١٤٠ مرد.
سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوە کرد کە دەسەڵاتدارانی بەغدا تازە دەستووریان وەبیر هاتۆتەوە و دەڵێ ئەوە دەستووری نییە. لەکاتێکدا ئەو دەستوورە هەر هەبوو و پێشلتان کرد و لەبیرتان کرد. بۆچی باسی ئەو فەقەرەیەی دەستوور ناکەن کە دەڵێ: ان الالتزام بهژا الدستور یحفڤ للعراق اتحادە الاختیاری. ئەوانەی عەرەبی باش دەزانن باش لێی ورد بنەوە، دەڵێ اتحادە الحر. واتە پێکەوە ژیانێکی ئارەزوومەندانە. بەڵام ئەوان برایەتی و شەراکەتیان قبوڵ نەکرد کەواتە با ڕێگا بەردەن هەریەکەمان لە ماڵی خۆمان دۆستی یەکتر و برای یەکتری دەبین.
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا باسی زۆرینەی سیاسی دەکەن، زۆرینەی سیاسی واتە نەهیشتنی پەرلەمانی فیدراڵی و گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی کۆمەڵە شۆڤینییەک. هەروەک سەلماندیان، بە ڕێگەنەدان بۆ دەرچوونی یاسایەک بۆ پێشمەرگە و نەدانی مافی پێشمەرگە لەچی بە دووسەعات یاسایان بۆ حەشدی شەعبی دەرکرد، هەروەها یاسایان دژی ڕیفراندۆم دەرکرد و بڕیاریان دا لەبەر هەڵوێستی نیشتیمانی، پارێزگاری کەرکووک لەسەر کار لاببەن. سەرۆک بارزانی گوتی: وەڵامی ئێمە بۆ ئەوان ئەوەیە، ئەو پەرلەمانەی بەم شێوەیە کە بەناوی زۆرینە هەرچی بیانهەوێ بەسەر گەلی کوردستاندا بسەپێنن، ئێمەش پێیان دەڵێین بڕیارەکانتان ناگەنە کوردستان و خۆتان ماندوو مەکەن.
سه‌رۆك بارزانى سه‌باره‌ت به داواكارى بۆ كشانه‌وه‌ى كورد بۆ هێڵى سه‌وز، گوتى: كێ وتوویه‌تى ئه‌وه سنوورى كوردستانه و ئێمه ئاماده نین یه‌ك ده‌قیقه‌ش موناقه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین و ته‌نیا له شه‌ڕى داعشدا ده‌یان رۆڵه‌مان له پێناو ئه‌و خاكه شه‌هید بووه و یان سه‌ربه‌خۆیى یان ژێر ده‌سته‌یى قبوڵ ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م بڕیاره‌مان به‌ڵێ موجازه‌فه‌ى تێدایه، به‌ڵام موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى گه‌لێك مه‌ترسیدارتره له‌وه‌ى بڕیار بده‌ین. مه‌سه‌له‌كه ئیراده‌یه و كاتى ئه‌وه‌یه ئیراده‌ى به‌هێزمان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێت ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنین.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى، سەرۆک بارزانی گوتى: بێگومان ئێوه‌ش ئاگادارن و پرسى ریفراندۆم بووه‌ته بابه‌تى گرنگ له میدیاى جیهانیدا. ئێمە هه‌رگیز نه‌مانگوتووه ئه‌م یا ئەو وڵاته به‌ڵێنى داوه و سه‌ربه‌خۆییمان به دیارى ده‌داتێ و ئه‌گه‌ر به ته‌ماى ئه‌وه‌ش بین بێن بڵێن فەرموون گەلی کوردستان ئەوە دەوڵەت بۆ ئێوە، هه‌تا دنیا ماوه نایبینین و پێویسته ئێمه داواى مافى خۆمان بكه‌ین و ئه‌و خوێنه‌ى گه‌لى كوردستان داویه‌تى شیاوى 10 سه‌ربه‌خۆییه نه‌ك یه‌ك، كه‌سیش نه‌هاتووه بڵێت دژى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانین و ته‌نیا ده‌ڵێن ئێستا كاتى نییه، ئه‌ى كەی كاتییه‌تى؟ هیچ وه‌ڵامیان نییه.
لەبارەی دەنگۆی دواخستنی ڕیفراندۆم، سەرۆک بارزانی رایگەیاند: یەک داواتان لێدەم زۆر خۆتان بە هەواڵ و لێدوانەکانی تەلەڤزیۆنەکان سەرقاڵ مەکەن، تاوەکو ئێستا ئەو بەدیلەی شوێنی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەهاتووە، ڕیفراندۆم ئامرازە بۆ سەربەخۆبوون و ئامانج نییە، سەربەخۆیی ئامانجی ئێمەیە، بفەرموون لەجیاتی ڕیفراندۆم ئەو بەدیلە بۆ ئێمە بێنن، ڕیفراندۆم هەر پێویست ناکات، بەڵام پێمان بڵێن ڕیفراندۆم دوابخەن و ئەمە و ئەوەتان بۆ دەکەین، ئێمە زۆر بەڵێنمان پێدراون بەڵام هیچیان جێبەجێ نەکراون، بۆیە ڕیفراندۆم دواناخەین"
هەروەها گوتیشی: بیستوومە لە ئەنجامی گفتوگۆکان دوودڵییەک پەیدابووە، خەڵکی کوردستان شەرعییەت بە ڕیفراندۆم دەدات نەک لەدەرەوە شەرعییەتمان پێبدەن، پرسیاری ئێمەش بۆ ئەوان ئەوەیە: ئەگەر داوای دواخستنی ڕیفراندۆم دەکەن و هیچ بەدیلێکیش نادەن، کوا مەبادیئەکانی ئێوە؟ کوا بانگەشەکانتان بۆ مافی مرۆڤ؟ کوا بانگەشەکانتان بۆ دیموکراسی؟ ئێمە لەپاداشتی خوێنی شەهیدان و شکاندنی ئوستوورەی داعش چاوەڕێمان دەکرد بێن و بڵێن مافی خۆتانە، مادام ئەوان بەرهەڵستیمان دەکەن، ئێمەش هیچ حیسابێک بۆ رەئی ئەوان ناکەین.
سەرۆک بارزانی گوتیشی: ڕاسپاردەی من ئەوەیە خۆراگر بن و گوێ مەدەنە قسە و قسەڵۆک و لیدوانی ئەم و ئەو. ئیرادەتان بەهێز بێت. ئێمە بەرەو ڕیفراندۆم دەچین و پشت بەخوا گیانی شەهیدان شاد دەکەین و دڵی دایکی شەهیدان خۆش دەکەین و قەرزی شەهیدان و قارەمانان بدەینەوە کە ئەویش تەنها بە سەربەخۆیی دەبێت، ئەگەرنا وەک ئەو شەهیدانە سەری خۆمانی لەسەر دادەنێین.
سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە نابێ ئەو هەڕەشانەی دەکرێن و ئینکارکردنی مافی ئێمە لەلایەن خەڵکانی دیکەوە ببنە هۆی ئەوەی فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئێمە تێک بدات، پێویستە ئێمە لەسەر برایەتی بەردەوام بین، برایەتی کورد و عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن. نابێ بێڕێزی بەرانبەر ئاڵا و ڕەمزی هیچ لایەنێک بکرێت. سووتاندنی ئاڵا کارێکی هەڵەیە و لە ڕەوشتی بەرزی گەلی کوردستاندا نییە و نابێ کاری وا بکرێت.
سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند کە بڕیاری ریفراندۆم بڕیارێکی بوێر بوو و بڕیاری یەک کەس و یەک حزب و دوو حزب نییە، بریاری گەلی کوردستانە و ئەوەی نەیهەوێ لەو شەرەفەدا بەشدار بێت ئەوە بۆخۆیان دەمێنێتەوە.
لە کۆتاییشدا سەرۆک بارزانی پشت بەخوا دەوڵەتی داهاتوو دەوڵەتی فیدراڵی و دیموکراتی دەبێت بۆ هەموومان بێ جیاوازی و بە یەکسانی بۆ کورد و عەرەب وتورکمان و مسوڵمان و مەسیحی، هەموو پیکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.