Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 10:06

گوته‌بێژی پارتی: هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ له‌ عێراقدا نه‌ماوه‌

بۆچی ئێمه‌ بڕیاری ریفراندۆممان داوه‌
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، پێویسته‌ له‌ زمانی خۆمانه‌وه‌ نووسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب له‌ عێراق و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی تێبگه‌ن ، كه‌ بۆچی ئێمه‌ بڕیاری ریفراندۆممان داوه‌.

 

مه‌حمود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ باره‌ی  سازدانی دیداری دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنووسین له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌م دیداره‌وه‌ رێگه‌ خۆش بكه‌ین و به‌ شێوازێكی سه‌رده‌میانه‌ گفتوگۆ بكه‌ین بۆ قۆناغی ریفراندۆم و پاش ریفراندۆم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ پێویستمان زانی قسه‌ له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب له‌ عێراق و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ زمانی خۆمانه‌وه‌ تێیان بگه‌یه‌نین، كه‌ بۆچی ئێمه‌ بڕیاری ریفراندۆممان داوه‌، بۆچی هه‌وڵ ده‌ده‌ین ریفراندۆم بكه‌ین و نه‌مان توانیوه‌ له‌ وڵاتێكدا كه‌ خۆمان پێكه‌وه‌ بنیاتمان ناوه‌ هاوبه‌شی راسه‌قینه‌ و پێكه‌وه‌ بڕیاردانمان نه‌بووه‌.

كوردستان tv :ئا / رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.