به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به شانه‌یه‌كی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی داعش، سوپای لوبنان ١٩ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
فه‌رمانده‌یی گشتی سوپای لوبنان رایگه‌یاند، به پێی زانیارییه‌كان شانه‌یه‌كی سه‌ربه داعش به سه‌رۆكایه‌تی فادی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌حمه‌د ناسراو به ئه‌بو خه‌تاب كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی میسرییه و له‌ناو كه‌مپی عه‌ین حلوه كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له باشووری لوبنان، پیلانی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی داڕشتبوو،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری ژماره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینان له كه‌مپه‌كه ئه‌نجام دا.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ١٩ كه‌س به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به شانه‌كه‌ی داعش ده‌ستگیركراون و له ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
كوردستان tv : ئا/ رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.