Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 12:53

بۆ یه‌که‌مین جار له‌هه‌رێمی‌ کوردستان ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چوو

3 هه‌زار ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ به‌رزكرایه‌وه‌
ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگ
کوردستان TV
100%

ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ پاركی سامی عبدولرحمان به‌میوزیكی راسته‌وخۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ڵدانی ره‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

به‌شداربووانی له‌ 3 هه‌زار گه‌نج و لاوان و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردستان پێكهاتوون، كه‌ پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردووه‌ بۆ به‌شداریان كرد.

له‌ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا، 3 هه‌زار ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ به‌رزكرایه‌وه‌ هه‌روه‌ها 30 هه‌زار باڵۆنی ره‌نگاوره‌نگ هه‌ڵده‌درا.

شایانی باسه‌ ڤیستیڤاڵی ڕه‌نگ بۆنه‌یه‌كی ئاینی و كلتوری هیندی و نیپاڵ-یه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ نه‌ریتێكی نێوده‌وڵه‌تی و له‌وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كاندا ساڵانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

كوردستان TV

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.