Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:34

کونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا، نابێت کورد ئه‌وه‌ له‌بیر بکات که‌ کێ له‌ پشته‌وه‌ چه‌قۆی لێداوه‌

دۆسته‌ كورده‌كانم بیرتان نه‌چێت
کوردستان TV
100%

كونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، نابێت كورد هه‌رگیز ئه‌وه‌ له‌بیر بكات كه‌ كێ له‌ ساڵی 1975 له‌ پشته‌وه‌ چه‌قۆی لێداوه‌.

 

فرێدریك تیسۆت، كونسوڵی پێشووی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر ده‌ڵێ ،دۆسته‌ كورده‌كانم بیرتان نه‌چێت دۆستی ئێوه‌ هێنری كیسینجه‌ر له‌ ساڵی 1975 به‌ رێكخستنی رێككه‌وتنی جه‌زائیر له‌ پشته‌وه‌ چه‌قۆی لێدان.

 

كونسوڵه‌كه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا ، جه‌ختیشكردۆته‌وه‌،كه‌ كورد نابێت هه‌رگیز ئه‌وه‌ له‌بیر بكات كه‌ كێ له‌ ساڵی 1975 له‌ پشته‌وه‌ چه‌قۆی لێداوه‌ .

كوردستان tv : ئا/رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.