Erbil 16°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 20:09

ئه‌مرۆ له‌ سوید پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کرێت

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كوردستان، بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێ‌
ڕیفراندۆم
کوردستان TV
100%

به‌ سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ كوردستانییه‌كان له‌ سوید و به‌ هاوكاری كۆمیته‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانی سوید، له‌ ستۆكهۆلمی پایته‌ختی سوید كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ بۆ پشتگیری له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سازده‌كرێت.

 

له‌كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا، خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ره‌وه‌ندی كوردستانی نیشته‌جێی سوید و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری به‌شدار ده‌بن، تێیدا وێڕای به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری، چه‌ندین چالاكی دیكه‌ی هونه‌ری و میللی ئه‌نجامده‌درێن.

 

ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناسراوی كوردستان، بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێ‌ و له‌ گۆڕه‌پانی مێدبۆرگارپلاتسن له‌ ستۆكهۆڵم به‌رێوه‌ ده‌چێ.

 

كوردستانtv: ئا/رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.