پرسی ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان تادێت به‌رفراوانتر ده‌بێت ، نه‌خاسمه له‌لایه‌ن چینی ڕۆشه‌نبیر وهونه‌رمه‌ندان که به‌چه‌ندین کار وئاخافتن پشتگیری خۆیان بۆسه‌ربه‌خۆیی کوردستان دووپات ده‌که‌نه‌وه.
، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هونه‌رمه‌ند ومۆزیک ژه‌نی لاو بێلان گه‌رمیانی هه‌میشه به‌کار وچالاکی ونووسینی ووتار هانی کوردستانیانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه وڵات ده‌دات له ڕۆژی ده‌نگداندا به ده‌نگی به‌ڵێ ده‌روونی خۆیان ئاسووده بکه‌ن .
ئه‌مه‌و له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای کوردستان تیڤی به‌م شێوه‌یه ئاخفت: نواندنی هەڵوێست لەم کاتەدا نەك هەر تەنها پێویستە بەڵکوو ئەرکێکی نیشتیمانی سەر شانی هەر تاکێکی کوردە لە هەرشوێنێکی دوونیا، هەروەك جەنابی سەرۆك فەرمووی نابێ هیچ پاساوێك هەبێ لەم کاتەدا،ئەمڕۆ پشگیری لە ئەدای نیشتیمانی فەرزە لەسەرمان چونکە گەلی کوردستان بەدەستی خۆی زەنگی سەربەخۆیی لێدەدات،هیوادارم گڕو تینی ئەم کەشە بنیاتنەرە بگاتە پارچەکانی دیکەی کوردستان.
هه‌روه‌ها بێلان گووتى: هەر کەس لە ڕێى خۆیە ئەوەی لە توانای دایە بیکات بۆ سەرخستنی پرۆسەکە جێی خۆی دەگرێو دەبێتە مایەی شانازی بۆ خۆی ونیشتیمانەکەی، ڕۆژانە دەبیبین گەلانی جیهان بە ئاشکراو بە نهێنی پشگیریمان دەکەن، مایەی شەرمەزاریە بۆ هەندێك لایەن کە کوردن و دژایەتی پرۆسەکە دەکەن.
له‌كۆتایى گه‌رمیانى گووتى: هیوادارم ئەو لایەنانەش بە خۆیاندا بچنەوەو بەر لە وەی کەشتی سەربەخۆیی بەجێیان بهێڵێ داوای لیبوردن بکەن و پەشیمان ببنەوە، ئەمڕۆ گەلی کورد لە ئاستێکی ئێجگار بڵند دایە و لە ڕێی ڕێفراندۆمەوە جوانترین نمایشی ئازادیخوازانەی دیموکراسیانە ئەنجام دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوێند، ئێمە ئەم فۆرمە دەکەین بە نمونەیەکی سەرکەوتو بۆ ئەوەی ببێتە وانیەیەکی سوودبەخش بۆ گەلانی تری ستەمدیدە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.