Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:16

هۆشیار زێباری: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق هیچ ئەنجامێکی نابێت بەڵکو ڕیفراندۆم بەهێزتر دەکات

هۆشیار زێباری: بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق هیچ ئەنجامێکی نابێت
هوشيار زيباري
کوردستان TV
100%

هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقدا نییە، پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی لابدات.

ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ئەمریکی، لە زاری هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتییەوە بڵاوی کردەوە، نەجمەدین کەریم بە هەڵبژاردن لە پۆستەکەی دایە و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، تاکە دەستەیە کە بتوانێت بڕیاری لەکارلادانی بدات.

هاوکات جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق هیچ ئەنجامێکی نابێت، بەڵکوو پرسی ڕیفراندۆم بەهێزتر دەکات.

ئەمڕۆ لەسەر پێشنیازی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەکار لادانی نەجمەدین کەریمی دەرکرد.

دواتریش گوتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڕیارەکەی ڕەت کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو بڕیارە نەبوونی شەراکەت لە عێراق دووپات دەکاتەوە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.