Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:07

نێچیرڤان بارزانی و مه‌کگۆرگ به‌رده‌وامی دیالۆگ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات ده‌که‌نه‌وه‌

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرد
نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرگ
کوردستان TV
100%

له‌ دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرگ، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێگه‌ی لێكگه‌یشتنه‌وه‌ كرایه‌وه‌.


شه‌وی ڕابردوو سێشه‌ممه‌ 13/9/2017 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریان له‌ عێراق و سووریا تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر قۆناغی دوای له‌ناوبردنی داعش و دۆخی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان له‌ مووسڵ و ده‌وروبه‌ری.

له‌ ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم كرا و هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان ده‌رباره‌ی پرسه‌كان خسته‌ ڕوو.

له‌ به‌شی كۆتایی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تاتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ رێگه‌ی لێكگه‌یشتنه‌وه‌ كرده‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.