كۆشكى سپى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه؛ كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى قه‌یرانى قه‌ته‌ر له گه‌ڵ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان پاشاى سعوودییه؛ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌یان پاشاى ئیمارات و هه‌روه‌ها شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانى پاشاى قه‌ته‌ر گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا.
به پێى به‌یاننامه‌كه؛ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا پێى راگه‌یاندوون؛ كه هاوكارى نێوان وڵاتانى كه‌نداو له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا؛ به را‌گرتن و سه‌قامگیرى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ مه‌ترسیه‌كانى ئێران زه‌روورییه.
هه‌روها دۆناڵد ترامپ جه‌ختى له‌وه كردوه‌ته‌وه؛ كه پێویسته هه‌موو وڵاتان پابه‌ند بن به رێكه‌وتنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانى ریاز له چوارچێوه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تیرۆر و راگرتنى هاوكارى ماددى گرووپه تیرۆریسته‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیرى توندڕه‌وى.
هه‌ر دوابه‌دواى ئه‌و گفتوگۆ ته‌له‌فۆنیه؛ سعوودییه به تۆمه‌تبار كردنى قه‌ته‌ر به شاردنه‌وه‌ى راستییه‌كان؛ هه‌ر جۆره گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دواخست.
سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ سه‌رانى وڵاتانى ئیمارات و قه‌ته‌ر گفتوگۆى کرد
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى قه‌یرانى قه‌ته‌ر له گه‌ڵ پاشاى سعوودییه و ئیمارات و قه‌ته‌ر گفتوگۆی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.