بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عێراق و سووریا دووپات دهكاتهوهو داواش لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات سنوورێك بۆ ئێران دابنرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئێران ئەختەبوتی ترسە لە جیهان و لقەکانی بۆ جیهان دەنێرێت، کە حزبوڵڵای لوبنان یەکێکە لەو لقانهى ئێران.
بنیامین نەتانیاهۆ داوای لە وڵاتانی جیهان کردووە رووبەڕووی تیرۆری جیهانی، بە تایبەت رژێمی ئێران ببنەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتەکەی بەردەوام بە گوڕوتینەوە کار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ترسەی ئێران لە جیهاندا دروستی کردووە، دەکات.
بەپێی زانیارییەكان، نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کە بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببێتەوە، داوای لێ دەکات سنوورێک بۆ دەستوەردانی ئێران لە عێراق و سووریا دابنێت و رێککەوتنی ناوەکیی وڵاتانی رۆژئاوا و ئێران سڕبکات یان هەڵیبوەشێنێتەوە.
نەتانیاهۆ بۆ ترهمپ: سنورێک بۆ دەستوەردانی ئێران لە عێراق دابنێن
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەستوەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری ناوخۆی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.