Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:53

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرسه‌ هه‌نووکه‌ییه‌کانی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته‌ ڕوو
کوردستان TV
100%

 

نێچیرڤان بارزانی وفرانك بێكه‌ر ، تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته‌ ڕوو

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14/9/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته‌ ڕوو

له‌ ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌دا و قۆناغی دوای داعش و دۆخی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی عیراق له‌ ده‌ستی تیرۆر، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دووپات كرده‌وه‌.

گفتوگۆكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان لت پێویستی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، كرده‌وه‌.

 

كوردستانtv : ئا/رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.