Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 16:14

وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆلاین لە کاتژمێر 12ى شەوی 14-9-2017 کۆتایی دێت

زانکۆلاین لە کاتژمێر 12ى شەوی 14-9-2017 کۆتایی دێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاگادارییەکی سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی زانکۆلاین، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/9/2017، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، له‌ راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوە، تێدا ھاتووە: "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری دەرچووانی خولی یەکەمی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکات، کە تائێستا ھیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی زانکۆلاین نەدراوە، بۆیە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا لە کاتژمێر 12ی شەوی 14-9-2017 کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت".

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ھەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە درێژکردنەوەی ماوەی زانکۆلاین دەکەن بۆ چەند رۆژێک، دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ راستی و دروستی نییە، چونکە زانکۆلاین لە کاتژمێر 12ى شەوی 14-9-2017 کۆتایی دێت، بۆ ئەمەش داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن لە پڕکردنەوەی فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری لە ڕێگەی زانکۆلاین بۆ ئەوەی مافەکانیان نەفەوتێت".

كوردستان تیڤی/رفعت مزروى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.