Erbil 2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 08:27

ده‌سته‌ى سه‌رۆک هۆزه‌کانى عه‌ره‌ب سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی بۆ که‌رکووک گرنگ وه‌سف ده‌کات

سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ كه‌ركووك گرنگ وه‌سف ده‌كريت
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژى ده‌سته‌ى سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك ده‌ڵێت، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ كه‌ركووك و كۆبونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ زۆر گرنگ بوو.

شێخ مه‌سروور ناجی جبورى، گوته‌بێژی ده‌سته‌ى سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك، به‌ باسنیوزى ڕاگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كه‌ركووك و كۆبوونه‌وه‌ى له‌ گه‌ڵ پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ زۆر گرنگ بوو و سه‌رۆك بارزانى له‌ كۆبوونه‌وه‌كدا زۆر بابه‌تى رۆژی باس كرد ، كه‌ سه‌ره‌كیترینیان پرسی ریفراندۆم بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".

جبووری كه‌ خۆی به‌شداربوویه‌كى كۆبونه‌وه‌كه‌ى بارزانی بووه‌ له‌ كه‌ركووك، گوتیشی: " له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانى كه‌ركووك بۆچوونه‌كانیان ئه‌رێنی بوو له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم".

ڕاشیگه‌یاند: "به‌و هیوایه‌ن كه‌ دواى ریفراندۆم، كوردستان ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش ببێته‌ نمونه‌یه‌كى باشی دیموكراتى و ده‌ڵنیاشم شوێنى هه‌مووانى تێدا ده‌بێته‌وه‌".

كوردستان تیڤی/رفعت مزروى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.