Erbil 15°C چوارشەممە 08 ئایار 05:09

ئۆرشەلیم ئۆنلاین گرووپێکی دژ به‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئاشکرا ده‌کات

کۆماری ئیسلامیی ئێران پارەیەکی زۆری بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان تەرخان کردووە
کوردستان TV
#4
100%

ئاژانسێکی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران پارەیەکی زۆری بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان تەرخان کردووە و لە ڕێگەی نوری مالكی  سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە، پارە بە شاسوار عبدوولواحید گرووپی (نەخێر) دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 11/9/2017، ئاژانسی (ئۆرشەلیم ئۆنلاین)ی ئیسڕائیلی، وتارێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا باس لە دژایەتیکردنی ئێران بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات و ڕوونی کردووەتەوە: ”ئێران چەند بەکرێگیراوێکی  هەیە کە لە عێراق و كوردستان کار بۆ دژایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن“.

نووسەرەکە ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ”ئێران پشتیوانی لە مالیکی دەکات، هەرچەندە هه‌موو جارێك بەڵگەی کۆنکریتی نییە ئەو شتانە بسەلمێنێت، بەڵام ئەگەر سەیری دۆخەکە بکەیت، وێنەکە بە ڕوو ده‌بینیت  كه‌ دوای ڕووخانی سەدام حوسێن، ئەو سەرکردە شیعییانە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی کراون و  پێشتر راهێنراون و فێركراون و ئاماده‌كراون بۆ به‌رێوه‌بردنی كاریان له‌ژیر پرۆگرامیكی  دیاریكراودا “.

باسیشی لەوە کردووە کە نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق، ئەو پارە و پشتیوانییەی ئێران بەکار دەهێنێت بۆ پشتیوانیکردنی هەندێک دەزگای میدیایی و ڕۆژنامەنووس بۆ دژایەتیکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان  یەکێک لەوانەش شاسوار عەبدولواحید قادرە کە کەناڵی (NRT) و دەزگای میدیایی (نالیا)ی هەیە “.

ئاژانسەکە لەسەر زاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە: ”برای شاسوار عەبدولواحید، هاوبەشی سەرەکیی مالیکییە لە بازرگانیکردندا لە بەغدا. خوشکەکەشی کە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ مالیکیدا هەیە. جگە لەوەی ستافێکی دەزگای میدیایی (نالیا) ڕاستەوخۆ بۆ مالیکی کار دەکات و ڕاپۆرت و کارەکانیان لە دژی سەربەخۆیی کوردستان بە مالیکی دەگەیەنێت و دۆكیۆمێنتی ره‌سمی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ مالكی 87 ملۆن دۆلاری بۆ چافی لاند خه‌رج كردووه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی شاسواره‌.

له‌به‌شیكی تری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ شاسوار عبدولواحد له‌ چاوپێكه‌وتنی واشنتۆن پۆستدا وتبووی كه‌ ده‌بێت ئه‌مریكاو توركیاو ئێران و عیراق رازیبن به‌ ریفراندۆم ئه‌گه‌ر نا توركیا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌ریم راده گرێت و ده‌رگا داده‌خات وه‌ ره‌نگه‌ ئیران و توركیا هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نگری به‌شێكی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و ببێته‌ شه‌ری ناوخۆ، به‌ڵام نوسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و قسانه‌ی شاسوار به‌تاڵ بوونه‌وه‌ چونكه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ رایگه‌یاند ریفراندۆم كارناكاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازگانی و ئابورییه‌كانیان و ده‌رگای بارزگانی به‌سه‌ر هه‌ریمدا داناخه‌ن، ده‌رباره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ ئیستادا   له‌ژێر به‌رنامه‌ی چاكسازی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا، ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن تاببێته‌ هێزیكی یه‌كگرتوو كاریگه‌ر.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌دا باس له‌ شكستی رۆژی شه‌ممه‌ی شاسوار عبدولواحید كراوه‌و ده‌ڵیت: ”شاسوار عەبدولواحید باس لەوە دەکات خەڵکێکی زۆر بە (نەخێر) لە ڕیفراندۆمدا دەنگ دەدەن، بەڵام کاتێک بۆ کەرنەڤاڵه‌ی خه‌لێكی بۆ  سلێمانی بانگهێشت کرد، زۆربەی کورسییەکان بەتاڵ بوون، هەندێک لەو کەسانەی چووبوونە یاریگاکە، بۆ بەشداریکردن بوو لە ئاهەنگی کردنەوەی یاریگای سلێمانی، نەک بۆ گوێگرتن لە شاسوار عەبدولواحید“.

ئەوەش باس کراوە کە شاسوار عەبدولواحید، چەند ڕۆژنامەنووسێکی خۆی دەرکردووە، لەبەر ئەوەی پشتیوانیی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە، چەند ڕۆژنامەنووسێکی دیکەش وازیان لە کەناڵەکە هێناوە، چونکە ئەوانیش پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان بوون.

نووسەرەکەی (جۆرشەلیم ئۆنلاین) دەڵێت: ”ئەوە بەڵگەیەکی ڕوونە کە پشتیوانیی ئێران بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرچاوەی دژایەتیکردنیەتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان. پێش ئەوەی مالیکی بێتە سەر دەسەڵات، شاسوار عەبدولواحید بزنسمانێکی بچووک بوو. وەکوو منداڵێک لە کەبابخانەکەی باوکیدا کاری دەکرد و دووکانێکی بچووکی هەبوو کە خەڵکی تێیدا یارییان دەکرد، لە 2005 کە زانکۆی تەواو کرد، کاری لە بواری کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوەدا دەکرد بۆ ماوەی ساڵێک. پاشان وەک بەڵێندەری بیناسازی کاری دەکرد. ساڵێک دواتر کە مالیکی چووە سەر دەسەڵات، کۆمپانیای (نالیا)ی تایبەت بە بیناسازی دامەزراندن“.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە شاسوار عەبدولواحید بانگەشەی ئەوە دەکات، ئەو سامانانەی بە دەستی هێناوە، بە ماندووبوون و ڕەنجی خۆی بەدەستی هێناوە، بەڵام ”هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، ئەو پارەیەی لە مالیکی وەری گرت، وایکرد ببێتە خاوەنی ئەو پڕۆژانە. لە ساڵی 2011ش کە چەند ساڵێک دوای ئەو بابەتە بوو، کەناڵی (NRT) دامەزراند کە ئێستا بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان بەکاری دەهێنێت“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.