Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:49

له‌ میحوەری ته‌له‌عفه‌ر 17 تیرۆریستی داعش کوژران

له‌ ته‌له‌عفه‌ر 17 تیرۆریستی داعش كوژران
پێشمەرگە
کوردستان TV
#5
100%


فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر رایگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 17 چەکداری داعش کە دەیانویست لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگەوه‌ دەرباز بن و بچنە نێو خاكى سووریا، کەوتنە بۆسه‌یه‌كى ھێزی پێشمەرگەوە و سەرجەمیان کوژران.

له‌م باره‌وه‌ سەمەردار زێباری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ  لە بەردەوامی ھەڵاتنی چەکدارانی داعشدا لە میحوەری تەلەعفەر 17 چەکداری داعش، کە سەرجەمیان بیانی بوون، دەیانویست خۆیان لە ساترەکانی ھێزی پێشمەرگە بدەن و دەرباز بن بۆ سووریا و خۆیان ڕزگار بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە زوو پێی زانى و کەوتنە کەمینێکی ھێزی پێشمەرگەوە و 15یان کوژران و دوویشیان خۆیان تەقاندەوە.'' گوتیشی: '' لاشەی چەکدارانی داعش ئێستا لەبەردەستی ھێزی پێشمەرگە دایە.''

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.