Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 04:15

گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق، گه‌مارۆی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی ده‌ده‌ن

داوا دەكەن سەرۆكی ئەنجومەن دەست لە كار بكێشێتەوە
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق، گه‌مارۆی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌.

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌ق كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین ،جارێكی دیكه‌ هێرشیان كردۆته‌وه‌ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی و گه‌مارۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان داوه‌.به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاون و لووله‌ی تفه‌نگه‌كانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌نده‌لی كردووه‌و داوایان لێكردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌.

دوێنیش به‌ هه‌مان شێوه‌ نزیكه‌ی 100 چه‌كداری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و چه‌كدارانه‌ داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ بڕیاری به‌شداریكردن له‌ ریفراندۆم و داواش ده‌كه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌كه‌ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.

كوردستان tv:رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.