Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:42

پارێزگاری هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ک بۆ بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم راده‌گه‌ێنێ

ڕێگه‌ نادرێت جام و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت
کوردستان TV
#4
100%

پارێزگار و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی شاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ،  ڕێگه‌ نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌قام، ڕێگه‌ی گشتی و پرده‌كان بگیرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نادرێت جام و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت و فه‌ڕاڕه‌ی ژاوه‌ژاوی پێوه‌ بكرێت .

نه‌وزاد هادی پارێزگار و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی شاری هه‌ولێر، له‌ ئاگادارییه‌كدا رایده‌گه‌ێنێ، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم و به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ر و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، ڕێگه‌ نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌قام، ڕێگه‌ی گشتی و پرده‌كان بگیرێت، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ نادرێت جام و ژماره‌ی ئۆتۆمبێل داپۆشرێت و فه‌ڕاڕه‌ی ژاوه‌ژاوی پێوه‌ بكرێت و ببێته‌ مایه‌ی جاڕزكردنی خه‌ڵك و شێواندنی ڕه‌وشی ئارامی.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ نابێت پۆسته‌ر و له‌زگه‌ له‌ شوێنی ڕێگه‌پێنه‌دراو هه‌ڵبواسرێت و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كیش دووچاری لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌.

پارێزگاری هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌شڵێت: هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان، به‌ تایبه‌تیش جه‌ماوه‌ری پایته‌خت وێڕای گه‌رموگوڕی و حه‌ماسی نیشتمانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و مافی چاره‌نووس، به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ و ئاڕاسته‌ سیاسییه‌كانییه‌وه‌، نموونه‌یه‌كی یه‌كجار جوان له‌ ته‌بایی، یه‌كده‌نگی، باوه‌ڕبه‌خۆبوون، پابه‌ندبوون به‌ ڕێنمایی و ڕه‌هه‌نده‌ نیشتمانییه‌كانه‌وه‌، ئه‌م پڕۆسه‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ ئاكام بگه‌یه‌نێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.