Erbil 31°C شەممە 10 تشرینی یەکەم 12:14

هیندستان.. سڕینەوەی ناوی 130 ملیۆن دەنگدەر ناڕەزایەتیی توندی لێکەوتەوە

100%

سڕینەوەی ناوی زیاتر لە 130 ملیۆن دەنگدەر لە تۆمارەکانی هەڵبژاردنی هیندستان، شەپۆلێکی بەرفراوانی ناڕەزایەتیی لەو وڵاتە لێکەوتەوە و خۆپێشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەن.

لە شارە جیاوازەکانی هیندستان خۆپێشاندانی بەرفراوان دەستیپێکردووە و ناڕازییان حکوومەتی "نارێندرا مۆدی" و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە دەستکاریکردنی تۆماری دەنگدەران تۆمەتبار دەکەن، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵات ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ "پاککردنەوەی ناوی دووبارە" و ڕێکخستنەوەی تۆمارەکان بووە.

لە بەرامبەر فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکاندا، هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر، هێڵی ئینتەرنێتی مۆبایلیان لە چەندین ناوچە پچڕاندووە، هەزاران پۆلیسیان لە شوێنە هەستیارەکان بڵاوە پێکردووە و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی پایتەختیان گەمارۆ داوە، هاوکات هاتوچۆی شەمەندەفەریشیان سنووردار کردووە تاوەکو ڕێگری لە فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان بکەن.

ئەم ململانێ و ناکۆکییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە دڵەڕاوکێیەکی زۆر سەبارەت بە دادپەروەریی پڕۆسەی دیموکراسی لە هیندستان دروست بووە، تا ئێستاش هیچ لایەنێک ئامادە نییە لە هەڵوێستی خۆی پاشەکشە بکات، چونکە حکوومەت سوورە لەسەر ئەوەی ئەم پاککردنەوەیە یاساییە، بەڵام خۆپێشاندەران پێیان وایە هەوڵێکی بەمەبەستە بۆ بێبەشکردنی ملیۆنان هاووڵاتی لە مافی دەنگدان و کاریگەریدانان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.