بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، ئاراستەیەکی شەقامی 60 مەتری لە نزیک بازاڕی مەزادەکە بەرەو بەرزەپردی شێخ محەممەد تاڵەبانی بەهۆی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقییەوە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بۆ شۆفێران بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاراستەی دووەمی شەقامی 60 مەتری لە یوتێرنی نزیک بازاڕی کۆنەفرۆشان "مەزادەکە" بە ئاراستەی بەرزەپردی (شێخ محەممەد تاڵەبانی) تاوەکو پێش بەرزەپردەکە دادەخرێت.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: شۆفێران دەتوانن ئاراستەکەی دیکەی شەقامەکە بەکار بهێنن تاوەکو تەواوکردنی کاری دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی و ڕێڕەوی لافاو لەلایەن شارەوانییەوە، هاوکات داوا لە شۆفێران دەکرێت لە پێناو سەلامەتیی خۆیان و دووربوون لە ڕووداوی نەخوازراو، بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.