دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی له گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار دایه لەگەڵ ئێران، جەختیشی کردەوە کە پێش هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی كۆنگرێس کە بڕیاره لە 3ی تشرینی دووەمی 2026 ئەنجام بدرێت، هیچ هێرشێکی سەربازی ناكه‌نه سەر ئێران.
دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێران لە ڕووی ئابووری و سەربازییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە و گەماڕۆکانمان کاریگەری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دروستكردووه.
سەرۆکی ئەمه‌ریکا سه‌باره‌ت دۆخی گه‌رووی هۆرمزیش گوتی: ئێستا بڕێکی زۆر نەوت لە گه‌رووی هورمز دەگوازرێتەوە، بە جۆرێک کە تەنیا لە شەوی ڕابردوودا 22 ملیۆن بەرمیل نەوت له‌م گه‌رووه‌دا گواستراوه‌ته‌وه.
پێشتریش عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە پرۆسەی گفتوگۆكان لەگەڵ ئیداره‌ی ئەمه‌ریکا هێشتا بەردەوامە و هه‌ردوو وڵات نامەکان لە ڕێگەی وڵاتانی نێوه‌ندگیره‌وه ئاڵوگۆڕ دەکه‌ن.
عەراقچی هه‌روه‌ها گوتبووی: ماوه‌یه به‌ر له ئێستا پلانێکمان پێشکەش کردبوو و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا وهڵامدراوینهتهوه، ئێستا پێداچوونه‌وه به‌و وه‌ڵامه ده‌كه‌ین و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا به‌فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كاتێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو کە ستیڤ ویتکۆف نێردراوی تایبەتی ئەمه‌ریکا له‌گه‌ڵ شاندی ئێران له گفتوگۆدایه و هه‌وڵی گه‌یشتن به رێككه‌وتن ده‌دات. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پێشكه‌وتنی به‌رچاو له گفتوگۆكان به‌دیهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.