Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:52

سعوودییە: بەهۆی هێرشكردنە سەر دوو فڕۆكەخانەمان 39 كەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودییە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد، لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەكانی ئەبها و مەلیک خالید، 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 36 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: دوێنێ سێشەممە و ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها و مەلیک خالید ڕووبەڕووی دوو هێرشی جیاواز بوونەتەوە، تیمەکانی فریاکەوتن و لایەنە پەیوەندارەکان دەستبەجێ بەپێی پلانەكان مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکاندا کردووە.

ئاماژەبەوەشدراوە: هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبها بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 2 ئافرەت کە خەڵکی مەغریب و جەزائیرن، لەگەڵ برینداربوونی 28 کەسی دیكە کە پێکاتوون لە هاووڵاتییانی سعوودی و دوو كەسی بەنگلادیشی و فیلیپینی؛ برینی بریندارەکان جیاوازە لەنێوان سووک و سەختدایە.

لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالیدیش، كەسێك گیانی لەدەستداوە كە خەڵکی سوودانە لەگەڵ برینداربوونی 8 کەسی دیکە، کە پێنج لەوانە هاووڵاتیی سعوودین، دووانەكەی دیكەش خەڵکی میسر و پاکستانن.

دەستەی فڕۆکەوانی ئاماژەی بەوەشدا کە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، جگە لەوەش هێرشەکان زیانێكی ماددی گەورەیان  بەدوای خۆیاندا دروستكردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سعوودییە دوێنێ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدابوو كە فڕۆكەخانەی ئەبها لە شاری ئەبها و فڕۆكەخانەی مەلیک خالید لە شاری ڕیاز بە چەند درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كراونەتە ئامانج، درۆنەكانیش لەلایەن حوسییەكانی یەمەن ئاراستەكرابوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.