Erbil 31°C دووشەممە 05 تشرینی یەکەم 17:26

حوسییەکان هۆشداری دەدەن و دەڵێن چیتر ئاسمانی سعوودیە پارێزراو نیە

100%

حوسییەکانی یەمەن کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی مەدەنی کرد و ڕایانگەیاند کە ئاسمانی سعوودیە پارێزراو نییە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ململانێ سەربازییەکانی نێوان حوسییەکان و حکوومەتی یەمەنی پاڵپشتیکراو لەلایەن ڕیازەوە لە پەرەسەندنی بەردەوامدایە.

ناوەندی هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکانی سەر بە هێزەکانی حوسی، لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی سەبا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: هۆشداری دەدەینە سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان کە لە ئاسمانی سعوودیە کار دەکەن، بەوەی ئەو ئاسمانە چیتر سەلامەت نییە.

حوسییەکان پاساوی ئەم هۆشدارییەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی و ژیانی هاووڵاتیان گەڕاندووەتەوە، بەڵام هاوکات هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئاسمانی سعوودیە دەبێتە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانیان. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە کۆماری یەمەن دوای ئەم ڕاگەیەندراوە، بەرپرسیارێتیی هیچ ڕووداوێک هەڵناگرێت.

ئەم هەڕەشەیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان حوسییەکان و سعوودیە لە ناوچەکەدا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی، ئاڵۆزییەکانی زیاتر کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.