Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 00:30

‌هێلیکۆپتەرێک لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا کەوتە خوارەوە

100%

وەزیری فڕۆکەوانیی نێجیریا ڕایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی گواستنەوەی سەرنشینان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێلیکۆپتەرەکە کۆی گشتی 32 کەسی تێدابووە کە 25 کەسیان سەرنشین و 7 کەسی دیکەیان ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون.

تاوەکو ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە و چارەنووسی سەرنشینەکان نەخراوەتە ڕوو، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن دەستی پێ کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.