Erbil 31°C پێنجشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:35

سبەی لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی پێنجشەممە یەكەم بارانی پاییزە لە هەرێمی كوردستان ببارێت و پلەكانی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوو لە دابەزین بكەن.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی هاتنی شێی ڕێژەیی لە ڕێگەی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكەمان، لە درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە، کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات .

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێت درەنگانی ئەمشەو بۆ بەرەبەیان لە پارێزگای دهۆك و نەینەوا و ئیدارەی زاخۆ و گەرمیان و ڕاپەڕین و سۆران و هەندێك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق نمەباران ببارێت، دواتریش بەپێی جیاوازی کات و شوێنەكان دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند لەگەڵ چالاکبوونی هەورەبروسکە .

هەروەها رایدەگەیەنێت: لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و دەگاتە زۆرێك لە ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و بەشێک لە ناوچەکانی باکوری گەرمیان .

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا كە لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و خێرایی باش لە زۆربەی ناوچەكان زیاتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.