Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 11:56

پۆلیسی هەولێر: فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقام بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان بڵاو دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەم كارە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك ئەنجامی بدات، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

پۆلیسی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت: هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە فرۆشتنی بەنزین بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقامەکان، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

هەروەها رایدەگەیەنێت: بەپێی پشکنینی تاقيگە، ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزین دەفرۆشرێت، لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی دیكە و بڕێک بەنزین، ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی گەورە.

پۆلیسى پارێزگای هەولێر جەخت دەکاتەوە کە لەمەودوا هەرکەسێک بەنزین لەسەر شەقامەكان بفرۆشێت، ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکاری ياسايى و لێپرسینەوەی توند دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.