میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە كەمێك پێش ئێستا دەنگی تەقینەوە لە دوورگەی قشم لە باشووری ئێران بیستراوە.
ئاژانسی دەنگوباسی ئێران لەبارەی دەنگی تەقینەوەكان رایگەیاند: دەنگەكان لە قەراخ و كەناراوەكانی دەریا لە سنووری دوورگەی قشم بیستراون نەك لەسەر خاكی دوورگەكە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمشەو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی جەنگی ئێران رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی بەمزووانە سەركەوتن لە جەنگی دژی ئێران بەدەست دەهێنێت.
لەبەرامبەریشدا هەوڵەكان بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانە راستەوخۆكان لەنێوان شاندی ئێران و ئەمەریكا لە شاری نیۆیۆڕك لەلایەن وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.