Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 20:30

باڵیۆزی عێراق لە ئێران: فڕۆكەخانەی نەجەف گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێران دەستپێدەكاتەوە

100%

باڵیۆزی عێراق لە ئێران ئاشكرای كرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا دەرگەی فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتی ئێران دەکرێتەوە.

یاسر عەبد زەهرا حەجاج باڵیۆزی عێراق لە ئێران بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، عێراق و ئێران.

راشیگەیاند: تا ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێک لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران دەرنەچووە، ئەوەی هەیە تەنیا ئەوەیە كە کۆمپانیاکان لەترسی سزاکانی ئەمەریکا خۆیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەپارێزن.

باڵیۆزی عێراق لە ئێران جەختیشی كردەوە كە بڕیاروایە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا دەرگەی فڕۆکەخانەی نەجەف بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێراندا بکرێتەوە.

رۆژی هەینی رابردوو ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هاتن و چوونیان لەگەڵ وڵاتی ئێران ڕاگرتووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.