Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 01:44

لە كەركووك هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق دوو چەكداری داعشیان كوشت

کوردستان TV
100%

 دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند كە ئەمڕۆ یەكشەممە هێزەكانیان لە پردێ رووبەڕووی ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە، لە رووبەڕووبوونەوەكەدا هێزەكانیان توانیویانە دوو چەكداری داعش بكوژن كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەخۆیانەوە بەستبوو.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند: هێزەكانی دژەتیرۆی عێراق لە شارۆچكەی پردێ لە سنووری پارێزگای كەركووك، رووبەڕووی ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش بوونەتەوە.

هێزەكانی دژەتیرۆر دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت، دوو چەكداری داعشیان كوشتووە كە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان بەخۆیانەوە بەستبوو.

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە هێزەكانیان توانیویانە پشتێنەی بۆمبڕێژكراوی هەردوو چەكدارەكە پووچەڵ بكەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.