Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 01:44

رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027ی عێراق رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (27ی ئەیلوولی 2026) بڵاوی كردەوە، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 پەسەند کرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد.

بەپێی نووسراوێك كە لەلایەن فالح ساری جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق واژۆ کراوە، ئەنجوومەنەکە لە دانیشتنی 12ی خۆیدا کە ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەچوو، پێداچوونەوەی بۆ ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 کردووە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە کە ڕەشنووسەکە بەشێوەیەکی بەپەلە و لەسەر بنەمای نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراق ژمارە (50517) لە رێكەوتی 26ی ئەیلوولی 2026 خراوەتەڕوو.

ئەنجوومەنەکە بڕیاریدا بە ڕەوانەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاساكە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە لەرچاوگرتنی تێبینییەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووریی عێراق.

وێنە: نووسراوی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری عێراق

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.