ئه‌مڕۆ چوارشەممە 16ی ئهیلوول، شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودیە حوسییەکانی یەمەنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هێرشێکی "ترسنۆکانە"یان کردووەتە سه‌ر شاری مەککەی پیرۆزی ئیسلام، ئەمەش توڕەیی زۆری لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیی لێکەوتووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه، هه‌ر ئه‌مرۆ حووسییەکان زوو لێدوانەکەی ڕیازیان به درۆ وه‌سف كرد و ڕه‌تییان كرده‌وه، کە گوایە حووسییه‌كان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بەرەو مەککە ناردووه و له‌لایه‌ن سعوودییه خراوه‌ته خواره‌وه، کە ساڵانە ملیۆنان موسوڵمان بۆ خۆی ڕادەکێشێت.
له ئێستادا شەڕی تازە لە نێوان حووسییەکانی سەر بە ئێران و سعوودیەوە به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر چووه، ئه‌وه‌ش دوای ئەوەی حووسییەکان گەمارۆی دەریایییان بۆ سەر کەشتییە سعوودییەکان لە دەریای سوور ڕاگەیاند.
هەفتەی ڕابردوو حوسییەکان دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی دەریای سووری یەمەن و گەرووی باب ئەلمەندەبدا گرت، کە خوێنبەرێکی گرنگە بۆ هەناردەکردنی نەوتی سعوودیە، لە کاتێکدا شەڕی فراوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێڕەوی کەشتیوانیی گەرووی هورمزی خنكاندووه.
لای خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه به ئامانجگرتنی شاری مه ککه ی به "هێرشێکی تیرۆریستی ترسنۆکانه" ئیدانه کرد و مافی شانشینی سعوودییه‌ی دووپات کرده وه بۆ به ڕگریکردن له ئاسایشی دوو مزگه وتی پیرۆز و حاجییان و ته واوی خاکی سعوودیه.
دوای ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن سعوودییه، حازم ئەسەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حووسییەکان ئەو تۆمەتەی بە "درۆیەکی زه‌ق" وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند، هیچ هێرشێك بۆ سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان له‌لایه‌ن حووسییه‌كان ئه‌نجام نه‌دراوه.
سعوودیە دوێنێ سێشەممە هۆشداری دابوو سەبارەت بە ئەگەری هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر مەککە و سەرانسەری بەشێک لە باشووری وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.