وەزارەتی دادی ئێران ئاشكرای كرد، دەیان هاووڵاتیی ئێرانی کە لەلایەن دادگاكانی عێراقەوە سزای زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنرابوو لە گرتووخانەکان دابوون، لە ڕێگەی مەرزی سنووریی میهرانەوە بۆ ناو خاکی ئێران گواسترانەوە.
وەزارەتی دادی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە کە پرۆسەکە گواستنەوەی 49 هاووڵاتیی ئێرانی گرتۆتەوە کە سزای زیندانیکردنیان لە عێراق بەسەردا سەپێنرابوو، تاوەکو ماوەی سزادانەكانیان لە ناوخۆی ئێران تەواو بکەن.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە ئەمنی و دادوەرییە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و تاران دێت بۆ ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی سزادراوان لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.