Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 01:05

ئەمریکا سزای بەسەر بانکێکی ڕووسی سەپاند کە پەیوەندی بە ئێرانەوە هەبووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە سەپاندنی سزای نوێی پەیوەندیدار بە ئێران بەسەر بانکی (VTB)ی ڕووسی ڕاگەیاند.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: سەپاندنی سزا بەسەر ئەم بانكە ڕووسییە، هەنگاوێكە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی واشنتۆن بۆ توندترکردنەوەی گوشارە ئابوورییەکان بۆ سەر ئێران و بەئامانجگرتنی هەموو ئەو لایەنانەی کە یارمەتی تاران دەدەن بۆ دەربازبوون لە سزاکان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە ڕێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی پرۆسەیەک کردووە بە ناوی پەرواێزخراوی ئابووری دژ بە ئێران.

سکۆت بێسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە كاتی سەپاندنی سزاكان رایگەیاندبوو، هەڵمەتێکی بێ پێشینەیە کە سەرجەم دامودەزگاکانی ئەمریکا دەگرێتەوە و ئامانج لێیان سزادانی ئێران و تەواوی ئەو لایەنانەیە کە پاڵپشتی و هاوکاریی تاران دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.