ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد و نزیك بووەوە لە 110 دۆلار، شارەزایانی ئابووری پێیانوایە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا بگاتە 120 دۆلار.
ئەمڕۆ ئێوارە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە رێژەی 4.5% بەرزبووەوە ئێستا بە 109.5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت
بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش بەهەمان رێژە بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێك نرخەكەی 104.6 دۆلارە.
بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانە لە گەرووی هورمز و گەرووی بابولمەندەب و كەمبوونەوەی تێپەڕینی كەشتییە نەوەتهەڵگرەكانە بۆ جیهان.
لەلایەكی دیكەوە شارەزایانی ئابووری پێیانوایە ئەگەر ئاڵۆزییەكان لە هەردوو گەرووەكە بەردەوام بێـت، ئەوا رەنگە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بگاتە 120 دۆلار، ئەمەش بەرزترین ئاست دەبێت كە لە مانگی ئاداری رابردووەوە تۆمار كرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.