دادگای شاری نەجەف ئەمڕۆ دووشەممە سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ ئەو قەسابە دەركرد كە قیمەی گۆشتی بەرازی فرۆشتبوو بە هاووڵاتییان.
سەرچاوەیەک لە دادگای تاوانەکانی نەجەف بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد، دادگە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند بەهۆی فرۆشتنی قیمەی گۆشتی بەراز.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو، بڕیارەکە بەپێی دەقە یاساییەکان دراوە، دوای ئەوەی دۆسیەکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەنگدانەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر ئاستی ڕای گشتی دروستکردبوو.
پێشتر هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەجەف رایانگەیاندبوو كە قەسەبێکیان دەستگیرکردووە کە دەركەوتبوو قیمەی گۆشتی بەرازی بە هاووڵاتییان فروشتبوو، دواتریش تۆمەتبارەكە ڕەوانەی دادگا کرابوو بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.